حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕۆژی یەکشەممە لە دیدار لەگەڵ ئیمامانی جەماعەتی مزگەوتەکانی پارێزگەی تاران، مزگەوتی بە هەستەی خۆڕاگری بەتایبەتی خۆڕاگری فەرهەنگی زانی و فەرموویان : ئەگەر پەرجین و چەپەری فەرهەنگی نەبێت، هەموو شتێک لە ناودەچێت .
ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی پێکهاتنی مزگەوتەکانی بە داهێنانی ئیسلام بەمەبەستی بەدی هێنانی کۆمەڵگە و پێوەندی جەماوەری لەسەر تەوەرەی زیکرو نوێژ و سەرنج دان بە خوداوەند زانی .
بەڕێزیان فەرموویان مزگەوت لە مێژووی ئیسلام، ناوەندێک بۆ وتووێژ، هاوکاری و بڕیاردان لەسەر پرسە گرینگەکانی کۆمەڵایەتی ، سیاسی و سەربازی بووە .
مزگەوت لە یەکەمین دامەزراوەگەلێکە کە لە سەرووی ئیسلام و کاتی کۆچکردنی پێغەمبەری خۆشەویستی ئیسلام (د.خ) لە مەککە بۆ مەدینە ، پێکهات.
مزگەوت لە بەرواری ئیسلام دەوری هەڵکەوتەی هەیە و ئەم دەورە بەڕیز لە باری تەنانەت کۆمەڵایەتی وفەرهەنگی بۆ گۆڕەپانی ئابووری وسیاسیش پەرەی سەندووە.
مزگەوت شوێنی کۆبوونەوەی جەماوەری بۆ عیبادەت و هەروەها هاوکاری و وتووێژ لە کاری فەرهەنگی و سیاسییە.
بەرواری ئیسلام نیشاندەری کارتێکەری مزگەوتەکان لە کاروباری فەرهەنگی و کۆمەڵایەتی و ڕێنوێنی کۆمەڵگە بۆ پێشکەوتنە.
پێ و شوێن گرتنی کاروباری گرینگ وەک بەڕێوەبردنی نوێژی جەماعەت، دادگەری، بەسیجی هێزەکان و ڕاگەیاندنی شەڕ و ئاشتی لە سەردەمی پێغەمبەری خۆشەویستی ئیسلام لە مزگەوتەکان ئەنجام دەبوو .
دەوری مزگەوتەکان لەبەهێزبوونی کاروباری فەرهەنگی و کۆمەڵایەتی، گرینگ و کاریگەرە و خەڵک لەبەرابەر دزەی فەرهەنگی دوژمنان ئاگادار دەکات.
بە واتایەکی تر دەتوانین بڵێن خۆڕاگری فەرهەنگی، مەتەرێز لەبەرامبەر دزەی نەرمی دوژمنانە و هەرچی کۆڵەکەی ناڤۆکیی فەرهەنگی بەهێزتر بێت، سەرکەوتنی سیاسی، کۆمەڵایەتی و سەربازی بەهێزتر دەبێت.
ئەزموونی سەرکەوتنی ئینقلابی ئیسلامیش نیشانەی ئاشکرای کارتێکەری مزگەوتەکانە.
دەرکەوتنی سیاسەتی دژە ئایینی و فەرهەنگی ڕژێمی پاشایەتی و دەرکەوتنی سیاسەتی ئەم ڕژێمە لە وابەستە بوون بە ڕۆژاوا و نیزامی پاوانخواز، لە مزگەوتەکان دەستی پێکرا و لە ئەنجام دا ئینقلابی خەڵکی ئێران دەرکەوت.
ئینقلابی ئیسلامیی ئێران بە پشتیوانی مەعنەویی ئیمانی خەڵک، هاوکێشەکانی سیاسی ناوچە و جیهانی تێک دا و بە وتەی ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی بوومەلەڕزەیەکی قورسی لە داڕشتی نیزامی پاوانخواز بە دی هێنا.
ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی فەرموویان ئەگەر ئیمان و پێبەند بوونی گەل بە ئیسلام نەبواتای، ئێرانیش وەک ئەوانی دیکە لە ژێر چەتری ئەمریکا دەبوو و هەرلەبەرئەمەیە کە ئەوان دوژمنایەتی قووڵیان لەگەڵ ئیمانی گەل هەیە .
ئینقلابی فەرهەنگی و مەعنەویی ئێران کە دوای سی و حەوت ساڵ بوو بە دەسەڵاتی کارتێکەری سەربازی و سیاسی ناوچە و جیهان، هەروا کەوتوەتە بەرئامانجی دوژمنایەتی و لە سەروویانەوە ئەمریکا.
ئامانجی سەرەکیی دوژمنان ، لاوان و لاوازکردنی ئیمان و ئیعتقاداتی ئەوانە هەتا لەڕێگەی فەرهەنگی ، کۆڵەکەکانی نیزام سست بکەن .
لەوەها بارودوخێک دا بە وتەی ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی ، مزگەوتەکان و ئیمامانی جەماعەت دەوری گرینگیان لە ئاگاداری دان و بەهێزکردنی هەستەی خۆڕاگری فەرهەنگی هەیە.....
کۆتایی کورتە نامە/310
٢١ ئاب ٢٠١٦ - ١٦:٤٨
News ID: 773534
حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی پێداگرییان کرد : مزگەوت بنکەی چالاکی کۆمەڵایەتییە و بۆ بەهێزبوونی بیرۆکە و هاندانی خەڵک بۆ چالاکی کۆمەڵایەتی دەوری بنەڕەتی هەیە .